Skip to main content

بۆچی ئێمە لێرەین

مەبەست لەم ماڵپەڕە باشترکردنی دەستڕاگەیشتن بە زانیارییە بۆ ئەو پەنابەخوازانەی کە دەچنە وڵاتی فینلەندا. لە کاتێکدا هەموو هەوڵێک دەدرێت بۆ دڵنیابوون لەوەی کە زانیارییەکان نوێن، ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ (IOM) و خزمەتگوزاریی کۆچبەریی فینلەندی بەرپرسیارێتی هیچ زیانێکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ هەڵناگرێت کە دەرەنجامی هەڵەی ناوەڕۆکدا بێت. جگە لەوەش، ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ و خزمەتگوزاریی کۆچبەریی فینلەندی بەرپرسیار نین لەو ناوەڕۆکانەی لەلایەن دەزگاکانی دەرەوە بەرهەم دەهێنرێن تەنانەت ئەگەر خۆشیان لینکی ئەو دەزگایانەشیان دانابێت. هەروەها ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ یان خزمەتگوزاریی کۆچبەریی فینلەندی بەرپرسیارێتی هیچ زیانێک هەڵناگرێت کە لە ئەنجامی پچڕانی تۆڕەکانی زانیاری یان تێکچوونی تەکنیکی ترەوە بێت.

لەڕێی جوڵاندنی نیشاندەری ماوس بەسەر وێنەکە دەتوانیت زانیاری لەسەر سەرچاوەی وێنەکە بەدەست بهێنیت؛ ئەگەر زانیاریی لەسەر سەرچاوەی وێنەکە پیشان نەدرا، واتە وێنەکە لەلایەن ماڵپەڕیmovingtofinland.fi ەوە گیراوە. وێنەکان پابەندن بە چەندین مەرجی لەبەرگرتنەوە؛ بۆ زانیاری زیاتر تکایە پەیوەندی بە نووسەرانەوە بکە. بەکارهێنانی تێکست ڕێگەپێدراوە، بە مەرجێک سەرچاوەکە، movingtofinland.fi، ئاماژەی پێ بدرێت.

ئەم ماڵپەڕە خزمەتگوزاریی شیکاریی گووگڵ بەکاردەهێنێت تا بە شێوەیەکی نەناسراو بەدواداچوون بۆ داتای بەکارهێنراو لەناو ماڵپەڕەکەدا بکات. ئەگەر ویستت فیدباکمان لەسەر دەستڕاگەیشتن پێ بدەیت، تکایە ئیمەیڵێک بنێرە بۆ tupa.kulttuuriorientaatio@migri.fi.

ئەم ماڵپەڕە لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچەوە درووست کراوە، بە پارەی خزمەتگوزاریی کۆچبەریی فینلەندا و سندووقی پەنابەری و کۆچ و تێکەڵبوون.