خزمەتگوزاری تەندروستی
لە فینلاند ئەو پەنابەرانەی لە ڕێگەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دەگەن، هەمان خزمەتگوزاری تەندروستی دانیشتوانانی شارەوانیەکەیان پێشکەش دەکرێت. کاتێک پەنابەران و خیزانەکانیان دەگەنە شارەوانییەکە پشکنینی تەندروستیان بۆ ئەنجام دەدرێت. ئەم پشکنینە بە هاوکاری وەڕگێر ئەنجام دەدریت. لەگەڵ پەرستایرەکەد سەبارەت بە ئەگەری نەخۆشیەکانی پێشوتر، دەرمان و کوتان گفتوگۆ دەکرێت. گرنگە ڕەچەتە و ڕاپۆرتی پزیشکی پێشوترت پێ بیت.هەروەها خزمەتگوزاری بنکەی تەندروستی، شێوەی کات گرتن و پارەدان بۆ پەنابەران شی دەکرێتەوە. هەموو کارمەندانی بەشی چارەسەری تەندروستی ئەرکیانە زانیارییەکان پارێزراوبێت لایان.
بنکەی تەندروستی
لە فینلاند هەموو شارەوانییەکان خزمەتگوزاری تەندروستی پیشکەشی دانیشتوانیان دەکەن. بە گشتی لە شارەوانییەکەدا بنکەی تەندروستی هەیە، کە تێیدا خزمەتگوزاریەکان پیشکەش دەکرێن. کاتێک تۆ لە یەکێک لە شارەوانییەکاندا ناونووس کراویت، دەتوانیت خزمەتگوزاری تەندروستی بەکار بهێنیت. کاتێک نەخۆش دەکەویت، لای پزیشک یان پەرستیاری بنکەی تەندروستی، بە تەلەفون یان لە بنکەکە خۆی کات دەگریت. چاوەڕوانی ئەو کاتە بکە کە پێت دەدەن لە شوێنی چاوەڕوانی بنکەکەدا.
ئیشکگر
ئێواران و کۆتایی هەفتە بنکەکانی تەندروستی داخراون، لە حاڵەتی نەخۆشبوونی کت و پڕدا لە ئێشکگری بنکەکانی تەندروستیدا چارەسەر دەکرێت. بە گشتی ئیشکگری بنکەی تەندروستی لەگەڵ نەخۆشخانەدا ڕێکخراوە. لە کاتی مەترسی گیانیدا تەلەفون بۆژمارەی فریاکەوتن ١١٢ بکە.
نەخۆشخانەی دایکانی دووگیان
وەک دانیشتوویەکی شارەوانییەکە لە نەخۆشخانەی دایکانی دووگیان دەتوانیت هەموو ڕێنماییەک سەبارەت بە دووگیانبوون و ئەو زانیارییە جیاوازیانەی سەبارەت بە خزمەتگوزارییەکانی کۆمەلگا بە دەست بهێنیت. لە بنکەکەدا چاودێری باری تەندروستی دایکەکە و گەشەی کۆرپەلەکە دەکرێت. باش وایە کە بە کەمتر لە چوار مانگ پاش سک پڕبوونەکە بۆ یەکەم جار سەردانی پزیشکی بنکەی تەندروستیەکەت بکەیت. هەروەها هانی باوکەکە دەدرێت، کە ئەویش سەردانی نەخۆشخانەی دایکانی دووگیانەکە بکات و بەشداری ئەو چالاکی و ڕاهێنانانە بکات، کە پیش لە دایکبوونی منداڵەکە پیشکەش دەکرێن. شارەوانییەکەت سەر بە چ هەرێمێک بێت، منداڵەکە لەو نەخۆشخانەی هەرێمەکەدا لە دایک دەبێت. هەروەها باوکەکەش دەتوانیت ئامادە بێت لە کاتی لە دایک بوونی منداڵەکەدا.
چارەسەری ددان
وەک دانیشتوویەکی شارەوانیەکەت، دەتوانیت سوود لە خزمەتگوزاری گشتی بۆ ددان وەربگریت. شارەوانییەکان خزمەتگوزاری چارەسەری ددانەکان لە بنکەکانی تەندروستی وچارەسەری ددان پیشکەش دەکەن.
دەرمانخانە
لە فینلاند پزیشکەکان بڕیار لەسەر دەرمان دەدەن بۆ چارەسەری نەخۆشی. پزیشکەکە ڕەچەتەی دەرمانت پێ دەدات و لە دەرمانخانە (صیدیلیە) دەرمانەکانت وەردەگریت و پارەکەی دەدەیت. ئەگەر نەخۆشییەکی درێژخایەنت هەیە ئەوا ڕەچەتە کۆنەکان لەگەڵ خۆت دەهێنیت لە کاتی سەردانی پزیشکدا.
خزمەتگوزارییەکانی کێڵا
کەسی کۆچکردوو مافی هەیە بە داواکارییەک (عەریزە) داوا بکات بێتە سەر بیمەی سۆسیالی فینلاند. دەبێت ئەم داواکارییە لە نزیکترین نووسینگەی کێڵا پڕبکرێتەوە. کاتاێک وەڵامی بڕیاری داواکارییەکە دێتەوە، کەسی کۆچکردوو کارتی کێڵای پێ دەدرێت، کە تایبەتە بە خۆی و مافی پێ دەدات بۆ ئەو خزمەتگوزاریانەی کێڵا پێشکەشی دەکات. خزمەتگوزارییەکانی کێڵا بریتییە بۆنمونە لە کۆمەکی خێزان، بێکاری، خاوەن پێداویستی تایبەت و خانەنشین. ئەم خزمەتگوزاریانە بە شەخسی داوا دەکرێن و کۆمەکەکە دێتە سەر ژمارە بانکی تایبەت بە کەسەکە خۆی.
بیمەی کۆمەڵایەتی
وەک دانیشتوویەکی شارەوانییەکەت مافی بیمەی سۆسیالت هەیە لە فینلاند. بیمەی سۆسیال بریتییە لەو کۆمەکی خزمەتگوزاری و هاوکاریانە لە بارودۆخی جیاوازی ژیاندا. کێڵا، واتە دەزگای خانەنشینی گەل، لە هەموو بابەتە جیاوازەکانی بیمەی سۆسیال خزمەتی هەموو دانیشتوانانی شارەوانییەکە دەکات.