له‌م ماڵپه‌ڕه‌دا زانیاری سه‌ره‌تایی ده‌رباره‌ی کۆمه‌ڵگای فنله‌ندی و ژیانی ڕۆژانه‌ فێر ئه‌بیت، له‌گه‌ڵ ده‌سته‌واژه‌سه‌ره‌کیه‌کانی زمانی فنله‌ندی. ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ به‌ تایبه‌تی بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ دانراوه‌ که‌ به‌ ڕێگای UN وه‌ دێن بۆ فنله‌ندا.

فینلاند

فینلاند

فینلاند لە باکوری گۆی زەویدایە و لە نێوان سوید و ڕووسیادایە. لە باکور ولاتی درواسێی فینلاند نەرویجە و لە باشوریش ئیستۆنیایە. زمانە فەرمییەکانی فینلاند بریتییە لە فینلەندی و سویدی. زیاتر بخوێنەوە.

ئامادەکاری بۆ گواستنەوە

ئامادەکاری بۆ گواستنەوە

تۆ و ئەو کەسانەی لە داوات نامەی پەنابەریتدا لەگەڵت بوون و مافی پەنابەریتان پێ دەدرێت، مافی ژیانی دایمی و کارکردنتان لە فینلاند پی دەدرێت. زیاتر بخوێنەوە.

سەفەر بۆ فینلاند

سەفەر بۆ فینلاند

سەفەر بۆ فینلاند بە فڕۆکە ئەنجام دەدرێت و لە فڕۆکەخانەوە دەست پێ دەکات. لەبەر ئەوەی هەر کەسێک کە سەفەر دەکات، دەتوانیت تەنها ٢٠ کیلۆ لەگەڵ خۆی بەرێت، گرنگە کە بە باشی بیر بکەیتەوە، کە چ شتێک دەبەیت و چ بەجێ دەهێڵیت. زیاتر بخوێنەوە.


ژيانی ڕۆژانە

ژيانی ڕۆژانە

کاتێک لە ڕێگەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە وەک پەنابەر دەگەیتە فینلاند، خۆت و خیزانەکەت مافی خانووی کرێتان هەیە. قەبارەی خانووەکەو ژمارەی ژوورەکانی پەیوەندە بە ژمارەی دانیشتوانەکەیەوە، بەڵام بە گشتی کەرەسە سەرەکییەکان لە خانووی کرێدا وەک یەکن. زیاتر بخوێنەوە.

خوێندن

خوێندن

لە فینلاند زۆرینەی منداڵان پێش دەستپێکردنی قوتابخانەیان دەچنە باخچەی منداڵان (ڕەوزە) یان خوێندنی پیش سەرەتا، چونکە بە گشتی هەم دایک و هەم باوک لە دەرەوەی ماڵ کار دەکەن. وەک دانیشتوانێکی ناوچەکەتان دەتوانن داوای سەرپەرشتی ڕۆژانە بۆ منداڵەکانتان بکەن. زیاتر بخوێنەوە.

كار كردن

كار كردن

گرنگە بزانیت، کە لە فینلاند زمانی کار فینلانددیە. ئەو شوێنە کارانەی، کە زمانی کارکردن ئینگلیزییە کەمایەتیین لە تەواوی جێگاکانی کاردا. بۆیە، بۆ ئەوەی کارت دەست بکەوێت، پێویستە فێری فینلاندی بیت. زیاتر بخوێنەوە.


خزمەتگوزاری وبیمەی کۆمەلایەتی

خزمەتگوزاری وبیمەی کۆمەلایەتی

لە فینلاند ئەو پەنابەرانەی لە ڕێگەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دەگەن، هەمان خزمەتگوزاری تەندروستی دانیشتوانانی شارەوانیەکەیان پێشکەش دەکرێت. کاتێک پەنابەران و خیزانەکانیان دەگەنە شارەوانییەکە پشکنینی تەندروستیان بۆ ئەنجام دەدرێت. ئەم پشکنینە بە هاوکاری وەڕگێر ئەنجام دەدریت. زیاتر بخوێنەوە.

Pertukçeya rênîşandan ji bo koçî Fînlandyayê li vir bibîne.