خوێندن

باخچەی منداڵان و خوێندنی پێش سەرەتایی

لە فینلاند زۆرینەی منداڵان پێش دەستپێکردنی قوتابخانەیان ...

خوێندنی سەرەتایی

ماوەی خوێندنی سەرەتایی لە فینلاند نۆ ساڵە. ئەو خوێندنە بناغەی زانیاری گشتی دەدات بە منداڵەکە، هەموو منداڵێک، کە لە فینلاند دەژی، ئەرکی ...

ئامادەیی

خوێندنی ئامادەیی تێۆرییە و زانیارییە گشتیەکان زیاد دەکات. لەسەر بنەمای بەڵگەنامەی خوێندنی سەرەتایی داوای خوێندنی ئامادەیی ...

خوێندنی باڵا، پەیمانگاکان و زانکۆکان

خوێندنەکانی باڵا لە فینلاند دەکرێت لە زانکۆکان یاخود لە پەیمانگاکان بخوێندریت. لە پەیمانگاکاندا خاڵی سەرەکی (فۆکس) زیاتر لەسەر ...

خوێندنی ئامادەکاری بۆلاوانی بیانی بۆ پیشە

پاش خوێندنی سەرەتایی قۆناغی خوێندنی داهاتوو ...

خوێندنی پیشەیی

لە فینلاند هەڵبژاردەی فراوان هەیە بۆ خوێندنی پیشەیی، کە ئامانجیان لە کردەوەدا پیشەیە لە ژیانی کاردا. لاوی بیانی دەتوانێت بخوێنێت ...

خوێندنی نیشتەجێ بوون

گەورەساڵێکی بیانی کە دەگاتە فینلاند، سەرەتا دەچێتە خوێندنی جێگیربوونەوە، کە تێیدا زمانی فینلاندی، زانیاری لەسەر کۆمەڵگا، ...

خوێندنی پیشەیی

گەورەساڵی بیانی، هەر وەک لاوێکیش، دەتوانێت ڕاستەوخۆ داوای خوێندنی سەرەتایی پیشەیی بکات، تا بتوانێت شارەزایی پێویست ...

خوێندنی گەورەساڵانی سیاسەتی کار

بۆ کەسانی بێکاری بیانی، دەکرێت هەروەها خوێندنی ڕامیاری هێزی کاری گەورەساڵانیان پێشکەش بکرێت. ئەوە بۆ کەسانی بیانی ...

دان پێدانان بە خوێندن‌و بەڵگەنامەی بیانی

سیستەمی خوێندنی فینلاند هەوڵ دەدات، کە ئەو خوێندن و فیربوون و ئەزموونی کارەی لە دەرەوەی ولات بە دەست هاتووە، ...

کتێبخانە

لە زۆر شارو شارۆچکەی فینلاندا کتێبخانە هەیە، کە دەکرێت ئازادانە هەموو دانیشتوویەکی ناوچەکە (شارەوانییەکە) بەکاری ...




باخچەی منداڵان و خوێندنی پێش سەرەتایی

لە فینلاند زۆرینەی منداڵان پێش دەستپێکردنی قوتابخانەیان دەچنە باخچەی منداڵان (ڕەوزە) یان خوێندنی پیش سەرەتا، چونکە بە گشتی هەم دایک و هەم باوک لە دەرەوەی ماڵ کار دەکەن. وەک دانیشتوانێکی ناوچەکەتان دەتوانن داوای سەرپەرشتی ڕۆژانە بۆ منداڵەکانتان بکەن. منداڵەکە فێری فینلاندی، ڕتمی ڕۆژانە و هەندێ شارەزایی کۆمەڵایەتی دەبێت. لە ڕەوزە ڕۆژانە چەندین بەرنامە هەیە، وەک یاری کردن، وەرزش، مۆسیقا و خواردنی هاوبەش. لە هەموو وەرزەکاندا منداڵەکان لە ناوەوە و دەرەوە یاری دەکەن. نرخی سەرپەرشتی منداڵان بە پێی داهاتی خێزانەکەیە.

لە ڕەوزە منداڵەکان زۆر لە دەرەوە یاری دەکەن، بۆیە دایک و باوک پێویستە جل و بەرگی پێویست بە پێی کەش و هەوا بۆ منداڵەکە دیاری بکەن. ئەو منداڵانەی لە تەمەنی یاریکردندان، پێویستیان بە جل و بەرگی ناوەوە و دەرەوە هەیە.

بە ساڵێک بەر لە دەستپێکردنی ئەرکی فێربوون (دەست پێکردنی قوتابخانە)، واتە ل تەمەنی ٦ ساڵیدا، منداڵ مافی خوێندنی پێش سەرەتایی هەیە. شارەوانی خوێندنی پێش سەرەتا بۆ ئەو منداڵانەی مافیان هەیە ڕێک دەخات. لەو ساڵەدا، کە منداڵەکە لە خوێندنی پێش سەرەتاییە، فێری چەندین زانیاری و لێهاتووی دەبێت، کە ئاسانکاری بۆ دەکات لە خوێندن و هاتوچۆی قوتابخانەی.

خوێندنی سەرەتایی

ماوەی خوێندنی سەرەتایی لە فینلاند نۆ ساڵە. ئەو خوێندنە بناغەی زانیاری گشتی دەدات بە منداڵەکە، هەموو منداڵێک، کە لە فینلاند دەژی، ئەرکی فێربوونی هەیە و پێویستە بچنە خوێندنی سەرەتای. ئەرکی فێربوون لەو ساڵەدا دەستپێدەکات، کە منداڵەکە تەمەنی دەبێتە ٧ ساڵ و کاتێک هەموو خوێندنەکان کۆتایی هاتووە، ئەرکەکە کۆتایی دێت، بە گشتی لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا. دایک و باوک ئەرکیانە ئاگاداربن، کە منداڵەکەیان ڕۆژانە هاتوچۆی قوتابخانە دەکات.

خوێندنی سەرەتایی بە مانای قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندی دێت. قوتابخانەی سەرەتایی پۆلی یەک تا شەش و ناوەندیش حەوت تا نۆ لە خۆ دەگرێت.

منداڵان لە قوتابخانە چەندین وانەی جیاواز دەخوێنن، وەک بیرکار، زمانی فینلاندی، ئینگلیزی، مێژوو، بایلۆجی هتد. لە قوتابخانەکانی فینلاند هەموو منداڵان بەشداری وانەکانی وەرزش و وێنە دەکەن. هەروەها لە قوتابخانە کاری دەست دەکرێت و لە وانەکاندا وێنەی زۆر بەکار دەهێندرێت. لە پۆلدا بە دەست بەرزکردنەوە داوای نۆبەی قسە کردن دەکرێت. لە قوتابخانە چەندین زمانی جیاواز دەخوێندرێن.

لە قوتابخانەی سەرەتاییدا هەموو منداڵان کەرەسەی قوتابخانەیان، وەک کتێب، پێنووس، لاستیکی کوژێنەرەوە بێ بەرانبەر پێیان دەدرێت. هەروەها ڕۆژانە یەک ژەم خواردنیان پێ دەدرێت، لە ناوەڕاستی ڕۆژەکەدا. هەموو ئەمانە بە دانی باج بەرهەم دەهێندرێن.

کەل‌وپەلی قوتابخانە، وەک جانتا، جزدانی قەڵەم و جل‌و بەرگی وەرزە جیاوازەکان دەبێت خێزانەکە خۆیان ئامادەی بکەن. منداڵانی فینلاند قاتی قوتابخانەیان نییە، بۆیە دایک و باوک ئاگایان لەوە دەبێت، کە بەرگی پێویست بە پێی وەرز و کەشوهەوای جیاواز بۆ منداڵەکە ئامادە بکەن. بۆ وانەی وەرزش، پێویستە منداڵەکە جل‌وبەرگ و پێڵاوی وەرزشی هەبێت.

لە قوتابخانەکانی فینلاند کاتی وانەکان بە گشتی ٤٥ دەقەیە. لە نێوان وانەکاندا ١٥ دەقە وچان هەیە، کە ئامانجەکەی خۆشی و باشکردنی تەرکیزکردنە. بۆیە لەم کاتەدا منداڵەکان دەچنە باخچەی قوتابخانەکە و پێکەو کات بەسەر دەبەن، یاری و وەرزش دەکەن.

لەبەر هۆکاری کەش‌وهەوا، بەرگی دەرەوە (قەمسەلە) و پیڵاوەکان لە دەرەوەی پۆلەکە دادەنرێن. بە بێ جل‌وبەرگ و پێڵاوی وەرزش ناچنە دەرەوە.

ئەو منداڵانەی تازە دەگەنە فینلاند، سەرەتا فێربوونی ئامادەکاری خوێندنیان پێ دەدرێت، کە منداڵەکە ئامادە دەکات بۆ خوێندنی سەرەتایی. لە فێربوونی ئامادەکاریدا زمانی فینلاندی و وانەکانی تر دەخوێنن و نووسین و خوێندنەوە بەهێز دەبن.

لە فێربوونی سەرەتاییدا مندالاکە دەخر‌ێتە پۆلێک، کە لەگەڵ تەمەنەکەی، زانیاری و لێهاتوویەکەیدا گونجاوە. کەسێک کە تازە دەگات هەوڵ دەدرێت کە فێربوونی تایبەتیشی پێشکەش بکرێت لە وانە جۆراوجۆرەکاندا. شارەوانیەکان دەتوانن بۆ منداڵان فێربوونی زمانی دایکیشیان ڕێک بخەن.

لە خوێندنەکانی سەرەتایی و ئامادەیی فینلاندا ئاینیش دەخوێندریت. خوێندنەکە زیاتر بە پێی ئاینەکە ڕێک دەخرێت. دایک و باوکی منداڵەکە مافیانە کە داوای خوێندنی ئاینی خۆیان بکەن.

ئامادەیی

خوێندنی ئامادەیی تێۆرییە و زانیارییە گشتیەکان زیاد دەکات. لەسەر بنەمای بەڵگەنامەی خوێندنی سەرەتایی داوای خوێندنی ئامادەیی دەکرێت. لە ئامادەییدا وانە گشتییەکان دەخوێندرێت، وەک زمانەکان، مێژوو، دەروونناسی (سایکۆلۆجی)، بیرکاری، فیزیا، کیما. دەکرێت خوێندنەکان لە نیوان ٢-٤ ساڵدا تەواو بکریت و بەکەلۆری بکرێتە ئامانج، کە تێیدا زانیارییە گشتییەکان بە فراوانی تاقیکردنەوەیان لەسەر دەکرێت. لە ئامادەییدا بەڵگەنامەی کۆتایی ئامادەیی و بەکەلۆری بەدەست دەهێندرێت. ئامادەیی ڕێگەیەکە بۆ خوێندەکانی باڵا، پەیمانگا و زانکۆکان.

خوێندنی باڵا، پەیمانگاکان و زانکۆکان

خوێندنەکانی باڵا لە فینلاند دەکرێت لە زانکۆکان یاخود لە پەیمانگاکان بخوێندریت. لە پەیمانگاکاندا خاڵی سەرەکی (فۆکس) زیاتر لەسەر خوێندنی پیشەیە، وەک خوێندەکان بۆ پەرستیار و پۆلیس. کاتی خوێندنەکان لە ٣،٥ – ٤،٥ ساڵی پێ دەچێت. بۆ خوێندنی پەیمانگا، دەکرێت لە پێشدا لە ئامادەیی خوێندبیتت یاخود لە قوتابخانەی پیشەیی (سەناعە).

لە زانکۆکان خاڵی سەرەکی خوێندنەکان زیاتر لەسەر پیشکەش کردنی زانیارییە. لە چەندین خوێندنی زانکۆکاندا سەرەتا خوێندنی کاند ئەنجام دەدرێت پاشانیش خوێندنی ماستەر. هەم پەیمانگاکان و هەم زانکۆکان خوێندن بە ئینگلیزیش پێشکەش دەکەن.

خوێندنی ئامادەکاری بۆلاوانی بیانی بۆ پیشە

پاش خوێندنی سەرەتایی قۆناغی خوێندنی داهاتوو خوێندنی پیشەیی (سەناعە) یاخود ئامادەیی دێت. ئەگەر لاوی بیانی پێویستی بە بەهێزبوونی زمانی فینلاندی یان وانەکانی تر هەبوو، ئەو دەتوانێت پاش خوێندنی سەرەتایی بەشداری لە خوێندنی پۆلی زیادە یان ئامادەکاری بۆ خوێندنی پیشەیی بکات. لە خوێندنی ئامادەکاریدا زیاتر فێری فینلاندی دەبێت لەگەڵ شارەزایی لە جیهانی کاردا. بە جۆرە پیشەی جیاواز و خوێندنەکانیان ئاشنا دەبێت. لە کاتی خوێندنی ئامادەکاریدا لاوەکە دەتوانێت ئارەزووی خۆی و تواناکانی لە پیشەیەکی دیاریکراودا هەڵسەنگێنێت.

خوێندنی پیشەیی

لە فینلاند هەڵبژاردەی فراوان هەیە بۆ خوێندنی پیشەیی، کە ئامانجیان لە کردەوەدا پیشەیە لە ژیانی کاردا. لاوی بیانی دەتوانێت بخوێنێت و بەڵگەنامەی پیشەیی بە دەست بهێنیت، کە خوێندنەکەی ٢-٣ ساڵ دەخاێنێت. خوێدنی پیشەیی زۆر لە بواری کردەوەدایە. ڕاهێنانی کار و بەکارهێنانی خوێندنەکان بە کردەوە لە چەند جێگەیەکی کاری جیاوازدا بەشێکی سەرەکی خوێندنەکانە.خوێندنەکە شارەزایی پێویست دەدات بە ژیانی کار. بۆ خوێندنی پیشەیی سەرەتایی، دەکرێت بە بەڵگەنامەی خوێندنی سەرەتایی داوای بکرێت یاخود بە بەڵگەنامەیەک کە هاوتا بێت لەگەڵ خوێندنەکە. لەبەر ئەوەی خوێندنی پیشەیی بە زمانی فینلاندییە، باش وایە ئەو کەسەی داوای دەکات، زوو هەوڵ بدات خۆی فێری زمانی فینلاندی بکات.

خوێندنی نیشتەجێ بوون

گەورەساڵێکی بیانی کە دەگاتە فینلاند، سەرەتا دەچێتە خوێندنی جێگیربوونەوە، کە تێیدا زمانی فینلاندی، زانیاری لەسەر کۆمەڵگا، شارەزایی لە سەر ژیانی ڕۆژانە، فێربوونی کەلتور و هەڵبژاردەی پیشەو ڕینماییکردنی ژیانی کار دەخوێندرێن. هەروەها بە گشتی لە پەیوەند بە خوێندەکانەوە ڕاهێنانی کاریش لە خۆ دەگرێت. خوێندنی جێگیربوون بە گشتی سالێکی پێ دەچێت. لە ماوەی ئەو ساڵەدا گرنگە کە بەرنامەی خوێندنی تایبەت بە خۆی دواتر دابڕێژرێت، کە ئامانجەکەی پەیداکردنی کار بێت لە فینلاند.


خوێندنی پیشەیی

گەورەساڵی بیانی، هەر وەک لاوێکیش، دەتوانێت ڕاستەوخۆ داوای خوێندنی سەرەتایی پیشەیی بکات، تا بتوانێت شارەزایی پێویست بۆ ژیانی کاری فینلاند بە دەست بهێنیت. دەکرێت داوای خوێندنی پیشەیی سەرەتایی بکرێت، ئەگەر کەسەکە بەڵگەنامەی خوێندنی سەرەتایی یاخود هاوتا، لەگەڵ ئاستی پێویست لە ز مانی فینلاندیدا هەبێت. خوێندنی پیشە لە فینلاند پێویستە، چونکە جێگەوڕێگەی کەسی بیانی بەهێز دەکات لە بازاڕی کاردا. هەروەها گرنگە، کە بەدواداچوون لەسەر خوێندنە پیشەییە جۆراوجۆرەکانی ناوچەکەی خۆت بکەیت.


خوێندنی گەورەساڵانی سیاسەتی کار

بۆ کەسانی بێکاری بیانی، دەکرێت هەروەها خوێندنی ڕامیاری هێزی کاری گەورەساڵانیان پێشکەش بکرێت. ئەوە بۆ کەسانی بیانی گونجاوە، کە خوێندنی جێگیربوونیان تەواو کردووە و ‌هێندە فێری زمانی فینلاندی بوون، کە لە خوێندنە پیشەییەکاندا پێویستە. خوێندنەکە هەمەلایەنە و زیاتر کردەوەیە و بە گشتی دەگاتە فێربوونی پیشەیەک یاخود بەشێک لێی.

دان پێدانان بە خوێندن‌و بەڵگەنامەی بیانی

سیستەمی خوێندنی فینلاند هەوڵ دەدات، کە ئەو خوێندن و فیربوون و ئەزموونی کارەی لە دەرەوەی ولات بە دەست هاتووە، بنەمایەک بن بۆ پلانی خوێندن و پڕکردنەوەی خوێندن لە فینلاند. ئەگەر کەسی بیانی بەڵگەنامەیەکی لە دەرەوەی وات هەبێت، دەتوانێت لە دەزگای پەروەردە داوای ناساندنی (دان پیدانانی) بکات.

دەزگای پەروەردە بڕیار لەسەر بە کەڵک بوونی یاخود پیویستی بە خوێندنی زیاتری خوێندنەکەی دەرەوەی ولات دەکات. لە فینلاند هەندێ خوێندنی شارەزایی پیشە ڕێک دەخرێت، بۆ ئەوەی کەسێک کە بۆ ماوەیەکی زۆر لە دەرەوەی وڵات و شارەزا لە بوارێکدا کاری کردووە، بتوانێت بە شیوەیەکی گونجاو بەردەوام بێت لەسەر پیشەکەی لە فینلاند. بۆ نمونە فێربوونی شارەزایی پەرستیاران.

گرنگە، کە کەسی بیانی بەڵگەنامەی فەرمی خوێندن، فێربوون و ئەزموونی کاری ولاتی خۆی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت بۆ فینلاند. گرنگە کە بتوانرێت بەڵگەنامەکان بسەلمێندریت، کە دروستن و وەریگێڕیتە سەر زمانی ئینگلیزی هەر لە ولاتی خۆیەوە.

کتێبخانە

لە زۆر شارو شارۆچکەی فینلاندا کتێبخانە هەیە، کە دەکرێت ئازادانە هەموو دانیشتوویەکی ناوچەکە (شارەوانییەکە) بەکاری بهێنێت. دەتوانیت بە بێ بەرامبەر کتێب قەرز بکەیت یاخود ڕۆژنامە بە زمانەکانی تر بخوێنیتەوە. دەتوانیت لە کتێبخانەدا بخوێنیت و ئینتەرنێت بە کار بهێنیت. بۆ قەرزکردنی کتێب، پیویستت بە کارتی کتێبخانە هەیە، کە لە کتێبخانەکە بە دەستی دەهێنیت.

ئـەتـوانـی ئـەم مـاڵـپـەڕە بـە شـێـوەی PDF لـێـرەوە دابـگـری.