كار كردن

بەرنامە و خوێندنی جێگیربوون

کاتێک لە ناوچەکەت (شارەوانییەکەت) جێگیر دەبیت، لە فەرمانگەی کار (TE-toimisto) خۆت بە بێکارێک، کە بە ...

کاردۆزینەوە

ئەگەر چی بیانیەکان کۆمەک دەکرێن لە گەڕان بە شوێن کاردا، بەڵام لە فینلاند دۆزینەوەی کار پێویستی بە چالاکی کەسەکە ...

ئەرک و مافەکانی کرێکاران

بە گشتی کاتی کارکردن ٤٠ کاتژمێرە لە هەفتەیەکدا و ٨ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا. بەڵام کاتەکان ڕەنگە بە پێی شوێنی کارەکە بگۆڕێت. لەسەر ...

کەلتووری کاری فینلاندی

بە بەراورد بە چەندین ولات و کەلتور، کەلتوری کار لە فینلاند یەکسانەو ڕێنمایکەر کەسەکە خۆیەتی. بەگشتی کرێکارەکە بە ناوی ...




بەرەو ژیانی کار

گرنگە بزانیت، کە لە فینلاند زمانی کار فینلانددیە. ئەو شوێنە کارانەی، کە زمانی کارکردن ئینگلیزییە کەمایەتیین لە تەواوی جێگاکانی کاردا. بۆیە، بۆ ئەوەی کارت دەست بکەوێت، پێویستە فێری فینلاندی بیت.

بەرنامە و خوێندنی جێگیربوون

کاتێک لە ناوچەکەت (شارەوانییەکەت) جێگیر دەبیت، لە فەرمانگەی کار (TE-toimisto) خۆت بە بێکارێک، کە بە شوێن کاردا دەگەڕێت، ناونووس بکە. کارمەندانی فەرمانگەکە ڕێنمایت دەکەن بۆ کاروباری خوێندن و کاردۆزینەوە و زانیاری دەربارەی کارە کراوەکان وەردەگریت. کارداری بیانی وەک فینلاندییەکان هەمان مافی خزمەتگوزاریەکانی هەیە.

تۆ وەک کەسێکی پەنابەر، کە لە ڕێگەی نەتەوە یەکگرووەکانەوە دەگەیت، بۆ ماوەی سێ ساڵ مافی تایبەتت هەیە بۆ بەرنامەی جێگیربوون، کە پێکەوە خۆت و کارمەندی سۆسیال و کارمەندی فەرمانگەی کار پێکەوە دایدەڕێژن. لە پێشدا نەخشەی سەرەتایت بۆ دەکێشن، کە تێیدا زانیاری وەردەگیرێت لەسەر ئەو خوێندنەی خوێندوتە، ئەزموونی کار و ئەو زمانانەی دەیزانیت.گرنگە لێرەدا بتوانیت تەواوی بەڵگەنامەکانی خوێندن و کار کەهەتە، پێت بێت ولیستی ئەزموونی کارەکانت بنووسیتەوە.

لەسەر بنەمای نەخشەدانانی سەرەتا بەرنامەی جێگیربوونی خۆت و ئەندامانی خێزانەکەت دادەڕێژرێت، کە تێیدا بەرنامەی فێربوونی زمانی فینلاندی، ڕاهێنانی کار، ئاشنابوون بە کار و خوێندنی پیشە لە خۆ دەگرێت. بۆ منداڵان و لاوان بەرنامەی ئامادەکاری بۆ خوێندن یاخود خوێندنی سەرەتایی یاداشت دەکرێت. کەسانی بیانی ئەرکیانە بەشداری بەرنامەدانانی جێگیربوون بکەن و پابەندی بەرنامەکە بن. بە گشتی بەرنامی جێگیربوون ساڵی جارێک ئەنجام دەدرێت.

بە گشتی کەسانی بیانی گەورەساڵ بە خوێندنی جێگیربوون دەست بە جێگیربوونیان دەکەن، کە سەرەتا خاڵی سەرەکی لەسەر فێربوونی زمانی فینلاندییە. لاوان و منداڵان دەچنە ئامادەکاری خوێندنەوە، تاوەکو بە زووی بگەنە خوێندنی سەرەتایی. ئەگەر لە خیزانەکەدا منداڵی بچووک هەبێت، ئەوا بۆ دایکەکە خوێندنی جێگیربوونی بۆ دەگونجێندرێت.

کاردۆزینەوە

ئەگەر چی بیانیەکان کۆمەک دەکرێن لە گەڕان بە شوێن کاردا، بەڵام لە فینلاند دۆزینەوەی کار پێویستی بە چالاکی کەسەکە و بەستی پەیوەندی هەیە. فەرمانگەی کار زانیاری دەدات دەربارەی کارە کراوە گونجاوەکان. هەروەها گەر پێویستی کرد، لە کاتی خوێندنی جێگیربووندا، هاوکاری دەکرێیت بۆ ئامادەکردنی داوانامەی کار.

زۆر گرنگە کە سیڤی خۆت ئامادە بکەیت و لە نزیکترین ماوەدا فێربیت داوای کاری کراوە بکەیت، کە لە ئینتەرنێتدا بەیان دەکرێن، بۆ نمونە لە لاپەڕەی وەزارەتی کاردا. هەروەها گرنگە، کە بناغەی داوانامەی کاری ئامادە بکەیت و هەڵە فینلاندیەکانی چێک بکرێن.استخدامها كنموذج في المستقبل

باش بیربکەوە، کە چی دەزانیت، دەتەوێت چی بکەیت و چ شارەزاییەکت هەیە. لە فینلاند شوێنی کار هەمیشە هاوڕێی نوێت پێ دەبەخشێت، یارمەتیت دەدات بۆ فێربوونی زیاتری زمانی فینلاندی. ئەرکی سەرنج ڕاکیش و ناوەڕۆکێکی فێرکەرت پێ دەدات و ڕۆژانە بەرنامەی ژیانت ڕێک دەخات. لە زۆر شوێنی کاردا خزمەتگوزاری تەندروستی و وەرزش پێشکەش دەکرێن، کە وەک کرێکارێک دەتوانیت بەکاریان بهێنیت. ئەگەر چی ئەو کارەی پێت دەدرێت لە ئاستی لێهاتوویەکنتدا نەبێت، باش وایە کە وەری بگریت.

لە فینلاند تەنها بەشێکی کەم لە شوێنە کارە کراوەکان بە ئاشکرا بەیان دەکرێن. بۆیە تۆڕی نزیکی وەک هاوڕێ و دۆستان کەناڵی گرنگترن بۆ پەیداکردنی کار. زۆرجار داوای کار لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە ئەنجام دەدرێت، کە پێویستی بە زانیاری سەرەتایی تێکنیکی و زمانی فینلاندی هەیە.

ئەرک و مافەکانی کرێکاران

بە گشتی کاتی کارکردن ٤٠ کاتژمێرە لە هەفتەیەکدا و ٨ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا. بەڵام کاتەکان ڕەنگە بە پێی شوێنی کارەکە بگۆڕێت. لەسەر کاتی زیادەی کار، لەگەڵ خاوەن کارەکەدا ڕێککەوتن دەکرێت. بوون بە ئەندام لە سەندیکا پیشەییەکەتدا ئارەزوومەندانەیە. ئەگەر بوویتە ئەندام، دەرفەتت هەیە لە سەندیکاکەت داوای یارمەتی یاسایی بکەیت لە کاتی کێشەدا و یارمەتی وەربگریت بۆ مەرجەکانی کار و بابەتەکانی تر لە پەیوەند بە کارەوە.

لە دەستپێکردنی کارەکەدا لە نێوان خاوەن کار و کرێکارەکەدا ڕێککەوتنامەی کار بە نووسراوی دەبەسترێت، کە تێیدا ئاماژە بە کارەکان، جێگەوڕێگەی کار و مووچەکە دەکرێت. ماوەی کارەکە دەکرێت بەردەوامی یاخود کاتی بێت. خاوەن کار ئەرکمەندە، کە خزمەتگوزاری چارەسەری تەندروستی بۆ کرێکارەکە دابین بکات و پارەی خانەنشینی بۆ بدات.

کرێکار لە مووچەکەی باج دەدات. دەبێت کارتی باجەکەت بدەیتە خاوەن کارەکەت، کە تێیدا ڕێژەی (لەسەدا) باجەکەتی تێدایە. بە پێی ئەو ڕێژەیە لە مووچەکەت باج دەدرێت. کارتی باج دەتوانیت لە فەرمانگەی باج یان لە ئینتەرنێت بە دەستی بهێنیت.

ئەگەر لە هەلومەرجی کارەکەت ناڕازی بوویت، دەبێت خاوەن کارەکەتی لێ ئاگادار بکەیتەوە. ئەگەر هەستت کرد، کە گوێت لێ ناگیرێ، دەتوانیت لە نوێنەری کرێکاران یان بەرپرسی پارێزگارکەری کرێکاران لە شوێنی کارەکە داوا بکەیت، کە لە گفتوگۆکەدا لەگەڵ خاوەن کارەکە ئامادەبن. هەر سەبارەت بە کێشەکانی کار، دەتوانیت لەگەڵ پەرستیاری تەندروستی کار و پزیشکی تەندروستی کار گفتوگۆ بکەیت.

لە فینلاند ئازاردان لە شوێنی کار یان هەراسانی سێکسی ڕێگە پێدراو نییە. بۆیە ئەگەر هەست دەکەیت، کە ئازار دەدرێت یان ئیزعاج دەکرێیت، سەرەتا بەرپرسەکەت و پزیشکی تەندروستی کاری لێ ئاگادار بکەوە.

بە گشتی لەسەر بنەمای ڕێککەوتنامەی کار کارەکە ئەنجام دەدرێت، بەڵام لە فینلاندیش ئەوەی پێی دەوترێت کاری ڕەش، ئەنجام دەدرێت، کە تێیدا ڕێککەوتننامەی نوسراو ئیمزا ناکرێت و باج نادرێت. پێویستە کەسانی بیانی خۆیان لەم جۆرە کارانە بپارێزن. کاری "ڕەش"، واتە کارێک کە باجی لێ نادرێت، لە فینلاند پێچەوانەی یاسایەو جێگەوڕێگەی کرێکارەکە تێیدا لاوازە. لە فینلاند ئەو داهاتانەی پێویستی بە باج نییە، بریتیین بۆ نمونە لە کۆکردنەوەی ماریا و گەڕاندنەوەی بوتڵ.

گرنگە ئەوەت لە بیر بێت، کە خوێندنی پیشەیی و زمانی باشی فینلاندی جێگەو ڕێگەت بەهێز دەکەن لە بازاڕی فەرمی کاردا.

کەلتووری کاری فینلاندی

بە بەراورد بە چەندین ولات و کەلتور، کەلتوری کار لە فینلاند یەکسانەو ڕێنمایکەر کەسەکە خۆیەتی. بەگشتی کرێکارەکە بە ناوی یەکەمی بەرپرسەکەی بانگ دەکات. بەرپرسی کار بەردەوام چاودێری کارەکانی کرێکارەکە ناکات. ئەو ئەرکەکان بۆ کرێکارەکە دەستنیشان دەکات و چاوەڕێ دەکات، کە کرێکارەکە خۆی بڕیار بدات لەسەر تەفسیلیەکەی. ئەگەر کرێکارەکە نەتوانێت یان نەزانێت ئەرکەکە جێبەجێ بکات، ئەوا ڕاستەوخۆ پرسیار لە بەرپرسەکەی دەکات و داوای ڕێنمایی لێ دەکات. لە کەلتوری کاری فینلاندیدا گرنگە، کە بەڵێن و ڕێکەوتنەکان دەستیان پێوە بگیرێت.

هەروەها لە فینلاند گرنگە پابەندی کات بیت. بە گشتی لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا دەگەیتە شوێنی کارەکەت. کاتژمێر ٨.٠٠ بە مانای ٨.٠٠ ڕێک دەێت، نەک ٨.١٠. دواکەوتن بێ ڕێزییە، چونکە ئەوانی تر دەبێت چاوەڕێی ئەو کەسە بن کە دوا دەکەوێت. ئەگەر دەزانیت درەنگ دەکەویت، لای فینلاندیەکان ڕیزدارە، گەر پێشوەخت ئاگاداریان بکەیتەوە. ئەگەر کاتی کارکردن دیاریکراو نەبوو، ئەوا کرێکارەکە دەبێت خۆی بیگونجێنیت، کە ماوەی کارەکەی لەسەری ڕێککەوتن، ئەنجامی بدات.

لە ژیانی کاردا، فینلاندیەکان بە گشتی ڕاستەوخۆ لەسەر بابەتەکانی کا ر دەدوێن و قسەکردن ڕاستەوخۆ لەسەر کارەکە بێ ڕیزی نییە. ئەگەر بۆ نمونە کاتە دیاریکراوەکە بەش نەکات بۆ ئەنجامدانی کارەکە، ئەوا ڕاستەوخۆ بە بەرپرسەکە دوترێت. لە کۆبوونەوەکاندا پاش سلاوێکی خێرا دەکرێت ڕاستەوخۆ بچیتە سەر بابەتەکانی کار. ڕەنگە بەرپرسەکە هەواڵی کرێکارەکان نەپرسێت. بۆیە ئەم هەڵسوکەوتانە ڕەنگە لە سەرەتادا بۆ بیانییەکان وەک بێڕیزی هەستی پێ بکرێت.

بۆنە ئاینییەکان کەم جار لە شوێنەکانی کاردا دیارن. ئاین بۆ فینلاندیەکان بە گشتی کارێکی تایبەتییە (شەخسییە) و لە دەرەوەی کارە. لە هەندێ شوێنی کاردا جێگەی نوێژ کردن دیاری کراوە، ئەگەر چەند کەسێک ئومیدیان کردبێت. ئەگەر کرێکارەکە لە کاتی کاردا بیەوێت نوێژ بکات، دەبێت لە کاتی وچاندانەکاندا بێت، کە پیشتر ڕیککەوتنی لەسەر کراوە. نیشانە ئاینییەکانی ڕوو بەدەرەوە، بۆ نمونە وەک حیجاب، لە فینلاند ڕێگە پێدراوە. بەڵام لە هەندێ جێگەدا ڕێسای جلوبەرگ هەیە، کە لەبەر سەلامەتی پێویستە پابەندی بیت. دەکرێت لەم حاڵەتانەدا بەشیوەیەکی گونجاو لەگەڵ بەرپرسەکەت قسە بکەیت.

ئـەتـوانـی ئـەم مـاڵـپـەڕە بـە شـێـوەی PDF لـێـرەوە دابـگـری.