فینلاند

جێگەی جوگرافی و دانیشتوانی

فینلاند لە باکوری گۆی زەویدایە و لە نێوان سوید و ڕووسیادایە. لە باکور ولاتی درواسێی فینلاند نەرویجە و لە باشوریش ...

دەوڵەت و شارەوانییەکان

فینلاند لە ٦.١٢.١٩١٧دا بوو بە وڵاتێکی سەربەخۆ. پیش ئەمە فینلاند لە ژێر دەسەڵاتی ڕووسیادا بوو لە نێوان سالانی ...

ڕێگای ژیان

تا ئێستاش پیشەسازی دارستان سەرچاوەیەکی گرنگی ژیانە لە فینلاند، پێشتر یەکێک بوو لە سەرەکیترین. لە ...

لە فینلاند وەک بیانیەک

کەسانی بیانی هەمان ئەرک و مافی فینلاندیەکانیان هەیە. بیانییەکان مافیان هەیە پەیڕەوی ئاینەکانی خۆیان ...

جێگاوڕێگای ئەندامانی خێزان

لە فینلاند لە نێوان ژن و پیاودا یەکسانی هەیە. لە ئەندامانی حکومەت و پەرلەمان، نزیک ٥٠٪ی ژنن. زۆرینەی ژنان ...

کەلتور

تەوقەکردن و سەر لەقاندن لە فینلاند سەرەکیترین عادەتن بۆ سڵاو کردن. هاوڕێ نزیکەکان و خزمان دەکرێت بە ...

کەشوهەوای سروشتی

لە فینلاند چوار وەرزی سەرەکی هەیە: بەهار، هاوین، پایز و زستان. پلەی گەرمی زۆر دەگۆڕێت لە وەزە جیاوازەکاندا. ڕەنگە ...




جێگەی جوگرافی و دانیشتوانی

فینلاند لە باکوری گۆی زەویدایە و لە نێوان سوید و ڕووسیادایە. لە باکور ولاتی درواسێی فینلاند نەرویجە و لە باشوریش ئیستۆنیایە. زمانە فەرمییەکانی فینلاند بریتییە لە فینلەندی و سویدی. لە فینلاند نزیکەی ٥،٥ میلیۆن کەس دەژی. رێژەی ئەوانەی زمانی بیانیان هەیە نزیکەی ٢٠٠هەزار کەسن.

لە فینلاند بە یاسا ئازادی ئاین دابین کراوە. ئاینی سەرەکی مەسیحییە. گەورەترین بەشی کەنیسە ئێڤێنکێلییەکانە (٨٠٪) وپاشان ئۆرتۆدۆکسەکان (١٪). لە فینلاند بە دەیان هەزار موسڵمان دەژی. ئاینەکانی تر بریتیین لە شاهیدانی یەهوا، کەنیسەی ئازادی فینلاند، کەنیسەی کاتۆلیکییەکان و کەنیسەی ئەدڤێنتییەکانی فینلاند.

دەوڵەت و شارەوانییەکان

فینلاند لە ٦.١٢.١٩١٧دا بوو بە وڵاتێکی سەربەخۆ. پیش ئەمە فینلاند لە ژێر دەسەڵاتی ڕووسیادا بوو لە نێوان سالانی ١٨٠٩ – ١٩١٧، بەڵام فینلاند بڕێک ئاوتۆنۆمی خۆی هەبوو لە بڕیارداندا. پێش ئەمەش فینلاند بۆ ماوە ٦٠٠ ساڵ سەر بە سوید بوو.

فینلاند ولاتێکی دیموکراتی کۆمارییە. کەسی یەکەمی ولاتی فینلاند سەرکۆمارە، کە شەش سال جارێک بە هەڵبژاردن هەڵدەبژێردریت. هەمان کەس دەتوانێت تەنها بۆ دوو خول سەرکۆمار بێت.

لە فینلاند هەموو ژن و پیاوێکی سەرو ١٨ ساڵ مافی دەنگدانیان هەیە. ژنان ساڵی ١٩٠٦ مافی دەنگدانیان بە دەستهێنا.، کە بەمەش یەکێکە لەپیشەنگی ولاتان. لە فینلاند سیستەمی فرە حزبییە و ئیستا هەشت حزب بوونی هەیە.

پەرلەمانی فینلاند و وەزارەتەکان، یاسا دەردەکەن و بڕیار لەسەر بودجەی ولات دەدەن. لە پەرلەمان ٢٠٠ ئەندام پەرلەمان هەیە. ئەندام پەرلەمانان لە ڕیگەی هەڵبژاردنەوە جوار ساڵ جارێک هەڵدەبژێردرێن. حکومەت ئامادەکاری بۆ بڕیارەکانی پەرلەمان دەکات و جێبەجێییان دەکات. حکومەت بریتییە لە سەرۆک وەزیران و وەزیرەکانی تر.

فینلاند بەسەر شارەوانییەکاندا دابەش بووە، کە ئیدارەی خۆیانیان هەیە. شارەوانییەکان مافیانە کە باج لە دانیشتوانەکانیان کۆبکەنەوەو بڕیار لەسەر بودجەکەیان بدەن. شارەوانییەکان ئەرکیانە کە خزمەتگوزاری بۆ دانیشتوانانیان دابین بکەن، وەک چارەسەری خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی و سۆسیال و خوێندنی سەرەتایی.

ڕێگای ژیان

تا ئێستاش پیشەسازی دارستان سەرچاوەیەکی گرنگی ژیانە لە فینلاند، پێشتر یەکێک بوو لە سەرەکیترین. لە فینلاند دارستان بە ئاڵتونی سەوز ناو دەبرێت و بەشی زۆری پانتایی فینلاند لە دارستان پێکهاتووە. تا ئێستاش کشتوکال سەرچاوەیەکی گرنگی ژیانە، بەڵام بە هۆی ئامێرەوە ئێستا بەشێکی کەم لە فینلاندییەکان دەخاتە سەر کار.

فینلاند لە دەیەی ١٩٥٠دا بووە پیشەسازی. گەشەسەندنی پیشەسازی فینلاندی بردە ناو گەشەی ئابوری ئەوروپا. سەرەکیترین بوارەکانی پیشەسازی بریتیین بۆ نمونە لە دروستکردنی کەشتی و پیشەسازی دارستان. لە دەیەکانی رابردوودا تەکنەلۆجیای کۆمپیتەر بووە بوارێکی سەرەکی پیشەسازی، ساڵانی ڕابردووش پیشەسازی یاری کۆمپیتەری.سەرەکیترین بوارەکان، کە خەڵکی دەخەنە کار لە فینلاند، بریتیین لە بوارەکانی کۆمپیتەر و خزمەتگوزاری.

لە فینلاند وەک بیانیەک

کەسانی بیانی هەمان ئەرک و مافی فینلاندیەکانیان هەیە. بیانییەکان مافیان هەیە پەیڕەوی ئاینەکانی خۆیان بکەن و بە پێی ڕۆژمێری خۆیان ئاهەنگەکانیان بگێڕن. بیانییەکان کۆمەڵی ئاینی خۆیانیان پێکهێناوە و بۆنەی خۆیان دەگێڕن لە بەشە جیاوازەکانی فینلاند. بەرخودی فینلاندییەکان بەرامبەر بە بیانییەکان بە گشتی بەڕێزەوە تەماشا دەکەن. دژایەتیش دەبینرێت، بەڵام هەلاواردن بە یاسا لە فینلاند قەدەغە کراوە.


جێگاوڕێگای ئەندامانی خێزان

لە فینلاند لە نێوان ژن و پیاودا یەکسانی هەیە. لە ئەندامانی حکومەت و پەرلەمان، نزیک ٥٠٪ی ژنن. زۆرینەی ژنان لە دەرەوەی ماڵ کار دەکەن و پیاوانیش بەشداری کار ناو ماڵ و بەخێوکردنی منداڵان دەکەن. توندوتیژی بەرامبەر بە ژن لە خێزاندا جەریمەیە، وەک تاوان بەرامبەر بە هەر کەسێکی تر، لە ماڵەوە یان لە دەرەوەی ماڵەوە.

جێگەوڕێگەی منداڵ لە فینلاند باشە. لە خەستەخانەی دایکانی دووگیان پێش لە دایکبوونی منداڵەکە ئاگایان لە منداڵەکە دەبێت. نابێت منداڵ لێی بدریت یان ئازار بدرێت. لە فینلاند سیستەمێکی باشی چارەسەری ڕۆژانەی منداڵان هەیە و هەموو منداڵانی ٦ تا ١٧ ساڵان دەچن بۆ قوتابخانەی سەرەتایی.

کەلتور

تەوقەکردن و سەر لەقاندن لە فینلاند سەرەکیترین عادەتن بۆ سڵاو کردن. هاوڕێ نزیکەکان و خزمان دەکرێت بە باوەش کردن بە یەکترا سڵاو بکەن. لە شارە گەورەکاندا بە گشتی تەنها سلاو لە ناسیاوان دەکرێت. لە کاتی سڵاوکردندا تەماشای چاو دەکریت.

فینلاندیەکان بە گشتی بە حەزەرەوە گفتوگۆ لەگەڵ کەسی نەناسراودا دەکەن. بۆیە لە سەرەتادا ڕەنگە فینلاندیەکان وەک کەسانی سارد و بێ ڕەشت دەرکەون. بە گشتی فینلاندیەکان لە بۆنە گشتییەکاندا زۆر نۆرەی قسەگرتن ناگرن و ڕاستەوخۆ (بێ لادان و موجامەلە) قسەکانیان دەکەن.

یەکسانی و دادپەروەری بۆ فینلاندییەکان بەهای گرنگن. هەروەها فینلاندیەکان ڕاستگۆی و بردنە سەری بەڵێنەکان بە گرنگ دەزانن. بە دیقەت و پەیڕەوی بە کات هەروەها گرنگن.

زۆرێک لە فینلاندییەکان کحولی زۆر بەکار دەهێنن بە تایبەتی لە کۆتایی هەفتە و هەندێ ڕۆژی ئاهەنگ، کە ڕەنگە بۆ کەسی بیانی نوێ جێگەی سەرسوڕمان بێت. زیاد بەکارهێنانی کحول دەبێتە هۆکاری نەخۆشی گەل و کێشە لە خیزاندا.

کەشوهەوای سروشتی

لە فینلاند چوار وەرزی سەرەکی هەیە: بەهار، هاوین، پایز و زستان. پلەی گەرمی زۆر دەگۆڕێت لە وەزە جیاوازەکاندا. ڕەنگە کەشوهەوا لە جێگە جیاوازەکانی ولات زۆریش جیاواز بن. باکوری فینلاند لە باشور ساردترە.

بەهار

بەهار لە مانگی مارسەوە دەست پێ دەکات تا مانگی ئایار. لە بەهاردا بەگر و سەهۆڵ دەتوێنەوە. سروست بە خەبەر دێت. دارەکان گەلا دەگریت و سەوزی دەڕوێت. خەڵکی لە دەرەوە دەڕۆنو خۆشحاڵن بە زیادبوونی ڕووناکی.

هاوین

مانگەکانی هاوین بریتیین لە حوزەیران، تەموز و ئاب. تەموز گەرمترین مانگە. لە هاویندا ئێواران و شەوانیش ڕوونکان، لەبەر ئەوەی هەتاو درەنگ ئاوا دەبێت و زوو هەڵدێت. لە هاویندا فینلاندیەکان کاتی هاوبەشی زۆر لە دەرەوە بەسەر دەبەن. ژیانی کۆمەڵایەتی چڕترەو مرۆڤەکان کراوەترن. هاوین هەروەها کاتی پشووشە.

پایز

پایز مانگی ئەیلول دەست پێدەکات و بەردەوام دەبێت تا تشرینی دووەم. لە پایزدا کەشوهەوا ساردتر دەبێت و باران زۆر دەبارێت. گەلای دار هەڵدەورێن. ڕووناکی ڕۆژ کورت دەبێتەوە و هەوا ساردتر دەبێت، کە دەبێت بە جلو بەرگی گەرمتر خۆت بپارێزیت. لە پایزدا خەڵکی زەریکی کارکردن و خوێندن و ئارەزووەکانیانن.

زستان

لە فینلاند کانوونی یەکەم و دووەم و شوباتمانگی زستانی ساردن. لە زستاندا بەفر دەبارێت و زەوی بە بەفر دادەپۆشرێت. کاتی ڕوونکای ڕۆژ زۆر کورتە. ساردترین مانگی ساڵ شوباتە. بۆ ئەوەی لە سەرمای زستان پارێزراو بیت، دەبێت جل و بەرگی گەرم بپۆشیت و فێری لەبەرکردنی بەرگ بیت وەک نهۆم. بە هۆی کەشوهەوای ساردەوە مرۆڤەکان کاتی زۆر لە ناوەوە بەسەر دەبەن، بەڵام ژیانی ڕۆژانە درێژەی هەیە.

ئـەتـوانـی ئـەم مـاڵـپـەڕە بـە شـێـوەی PDF لـێـرەوە دابـگـری.