سەفەر بۆ فینلاند

خۆئامادەکردن بۆ سەفەری فڕۆکە

سەفەر بۆ فینلاند بە فڕۆکە ئەنجام دەدرێت و لە فڕۆکەخانەوە دەست پێ دەکات. لەبەر ئەوەی هەر کەسێک کە، ...

چێککردنی دەرچوون

پێویستە کاتی زۆر بۆ فڕۆکەخانە تەرخان بکەیت، چونکە پیویستە زۆر شت ئەنجام بدەیت پیش چوونە ناو تەیارەکە. فڕۆکەخانەکە ...

هاتووچۆکردن لە فڕۆکەخانە

لە فڕۆکەخانە لە نهۆمێکەوە بۆ نهۆمێکی تر ئەسانسۆر (مسعد)، پلیکانێ یان پیلکانێی کارەبایی بەکار دەهێندرێت. لەبەر ئەوەی پلیکانێ ...

چێککردنی پاسپۆرتەکان

پاشان دەچنە خاڵی چێککردنی پاسپۆرتەکان، کە تێیدا پاسپۆرتەکەت و بلیتەکەت نیشان دەدەیت. ئەو کەسەی چێکی دەکات، لێت ...

تەفتیش

پاشان دەچنە تەفتیشەوە. هەر کەسێک بۆ خۆی مشوری ئەوە دەخوات، کە لە جانتا دەستییەکەیدا هیچ خواردنێک، ...

چوونە ناو فڕۆکە

پاش تەفتیش دەگەیتە بەشی نوێنەتوەیی و لەوێوە بۆ ئەو گەیتەی فڕۆکەکەی لێ دەردەچێت. گەیتەکە لە چێکی دەرچوون پێت ...

گەشت بۆ فینلاند

لە ڕێگەی فڕۆکەخانەوە دەگەیتە فینلاند، هێلسینکی. سەرەتا دەبێت پاسپۆرت پیشان بدەیت لە چێکی پاسپۆرتدا. پاسپۆرتەکە دەدرێتە ...




خۆئامادەکردن بۆ سەفەری فڕۆکە

سەفەر بۆ فینلاند بە فڕۆکە ئەنجام دەدرێت و لە فڕۆکەخانەوە دەست پێ دەکات. لەبەر ئەوەی هەر کەسێک کە سەفەر دەکات، دەتوانیت تەنها ٢٠ کیلۆ لەگەڵ خۆی بەرێت، گرنگە کە بە باشی بیر بکەیتەوە، کە چ شتێک دەبەیت و چ بەجێ دەهێڵیت. ئەگەر هەندێ کۆمپانیای فڕین ڕێگە بە زیاتر لە ٢٠ کیلۆش بدەن، ئەوا لە ناوخۆی فینلاند تەنها ٢٠ کیلۆ ڕێگە پێدراوە. بۆ هەموو ئەوانەی سەفەر دەکەن، پیویستە پاسپۆرت و بلیتی فڕۆکەیان پێبێت. هەروەها بەڵگەنامە تایبەتیەکان گرنگە پێت بێت. قاپوقاچاخ یان ئەدەواتی تری ناو ماڵ، پیویست ناکات لەگەڵ خۆت بیهێنیت. خواردن و خواردنەوە بۆ ناو تەیارەکە ڕیگە پێدراو نییە لەبەر هۆکاری ئەمنی.

چێککردنی دەرچوون

پێویستە کاتی زۆر بۆ فڕۆکەخانە تەرخان بکەیت، چونکە پیویستە زۆر شت ئەنجام بدەیت پیش چوونە ناو تەیارەکە. فڕۆکەخانەکە گەورەیە و خەڵکی زۆری لێیە. باش وایە دەستی منداڵەکان بگریت و بە کۆمەڵ هاتوچۆبکەن، تاکو هیچ کەسێک لە قەرەباڵغیەکە بزر نەبێت. لە فڕۆکەخانەکە عەرەبانە هەیە، کە دەتوانیت جانتاکانتی لەسەر دابنێیت. هەتا نۆرەی چێککردنی دەرچوون دەتوانیت عەرەبانەکان بەکار بهنیت.

لە چێککردنی دەرچووندا پاسپۆرتەکان و بلیتی فڕۆکەکە نیشان دەدەیت. پاشان کارمەندەکە داوا دەکات کە جانتاکان بخەیتە سەر قایشەکە، تاوەکە بیانکێشێت. تەنها جانتایەکی بچووک دەتوانیت لەگەڵ خۆت بەریتە ناو فڕۆکەکە. جانتاکان و ئەشیای تری سەفەر ڕاستەوخۆ لەسەر قایشەکە دەچنە ناو تەیارەکە. هەموو بەڵگەنامە گرنگەکان و بلیت و پاسپۆرتەکەت با لە جانتای دەستیدا بێت. لەو جانتایەدا نابێت شلەمەنی و شتی تیژی تێدا بێت. لەسەر ئەو جانتایانەی ڕاستەوخۆ دەچنە ناو فڕؤکەکە، وەسڵێکت دەدەنێ، کە دەبێت هەڵی گریت لەگەڵ خۆت. ئەو وەسڵە بەڵگەیەکی گرنگە، ئەگەر جانتاکان بزر بوون. بە پێی ئەو وەسڵانە دواتر دەدۆزرێنەوە.

کارمەندەکە پاسپۆرت و بلیت و وەسڵی جانتاکانت پێ دەداتەوە. ئەگەر سەفەرەکەت تڕانزێتی (گۆڕینی فڕۆکە) تێدا بوو، ئەوا بلیتی ئەو سەفەرەی تریشت پێ دەدات. لەسەر بلیتەکە گەیتی فڕۆکەکەو ژمارەی کورسیەکەت دیاریکراوە. پێویستە ئەو بلیتە چەند جارێک پیشان بدەیت هەتا دەچیتە ناو فڕۆکەکە.

هاتووچۆکردن لە فڕۆکەخانە

لە فڕۆکەخانە لە نهۆمێکەوە بۆ نهۆمێکی تر ئەسانسۆر (مسعد)، پلیکانێ یان پیلکانێی کارەبایی بەکار دەهێندرێت. لەبەر ئەوەی پلیکانێ کارەباییەکان ئۆتۆماتیکی دەڕوات، باش وایە ئاگادار بیت، کە تەنورەکە یاخود نووکی تیژی قۆندەرەکان نەکەوێتە نیوان پیلکانێکان. بەکارهێنانی پلیکانێی کارەبایی بە عەرەبانەوە ڕێگە پێدراو نییە. ئەگەر عەرەبەنای جانتا بەکار دەهێنیت، ئەوا دەبێت بە ئەسانسۆر هاتووچۆ بکەیت. بۆ ناو فڕۆکەکە دەتوانیت بە کورسی عەرەبانەش بڕۆیت. لەم حاڵەتانەدا کەسەکە کەسی یارمەتیدەری پێ دەدەن لەگەڵی بێت.


چێککردنی پاسپۆرتەکان

پاشان دەچنە خاڵی چێککردنی پاسپۆرتەکان، کە تێیدا پاسپۆرتەکەت و بلیتەکەت نیشان دەدەیت. ئەو کەسەی چێکی دەکات، لێت وەردەگرێت و مۆری دەکات. بۆ چێککردنی پاسپۆرت یەک یەک دەچنە پیشەوە. ئەندامانی خێزان دەتوانن لەگەڵ منداڵە بچووکەکان پێکەوە بڕۆن.

تەفتیش

پاشان دەچنە تەفتیشەوە. هەر کەسێک بۆ خۆی مشوری ئەوە دەخوات، کە لە جانتا دەستییەکەیدا هیچ خواردنێک، شلەمەنی، مەقەست یان هیچ ئاسنێکی تری تێدا نەبێت.

کارمەندانی فڕۆکەخانەکە دەست دەکەن بە تەفتیش. سەرەتا پشتێن، جانتا، پێڵاو، چاکەت دەخرێنە سەبەتەی جیاوازەوە، کە لەوێدا ئامادەیە. هەروەها کۆمپیتەری دەستی دەخرێتە سەبەتەی خۆیەوە. سەبەتەکان دەخرێنە سەر قایشەکە و هەموو ئەشیاکان بە ژێر ئامێرەکانی تەفتیشدا دەڕۆن. ئەگەر لە جانتا دەستیەکاندا بابەتی قەدەغەکراوی تێدا بێت، ئەوا فڕێ دەدرێن. لێرەشدا پاسپۆرت و بلیتەکە پیشانی کارمەندان دەدەیتەوە.

پاشان ئەو کارمەندانەی بەرپرسی ئەمنین، داوا لە موسافیرەکان دەکەن بە نێوان دەرگای تەفتیشەکەدا بڕۆن. هەندێ جار دەبێت پێڵاوەکانیش داکەنیت، بەڵام کارمەندان بە جیاواز پێت ڕادەگەێنن. ئەگەر لە گڵۆپی دەرگای تەفتیشدا شتێکی تایبەت بە دی بکرێت، ئەوا کارمەندان موسافیرەکە بە جیا تەفتیش دەکەن. هەموو ئەمانە سەلامەتی موسافیرەکان زیاد دەکات.

چوونە ناو فڕۆکە

پاش تەفتیش دەگەیتە بەشی نوێنەتوەیی و لەوێوە بۆ ئەو گەیتەی فڕۆکەکەی لێ دەردەچێت. گەیتەکە لە چێکی دەرچوون پێت ڕادەگەێنن. هەروەها لەسەر بلیتەکەت و لە شاشەی فڕۆکەخانەکەش نووسراوە.

لە گەیتەکەدا چاوەڕوان دەکرێت، تاکو بانگێشتی موسافیرەکان دەکرێت بۆ ناو فڕۆکەکە. هەندێ جار فڕۆکەکە دوا دەکەوێت و کاتی چاوەڕوانی درێژ دەبێت. کاتێک بە بڵندگۆ داوا لە موسافیرەکان دەکرێت بچنە نێو فڕۆکەکە، ڕیزی نۆرە دروست دەبێت. پاسپۆرت و بلیتەکە نیشانی کارمەندەکە دەدرێت. پاشا بە نێو کەنڵێکدا دەچنە نێو فڕۆکەکە و لەو کورسیە دادەنیشیت کە ژمارەکەی لەسەر بلیتەکەت نووسراوە، ئەو شتانەی پێتە، دەیخەیتە شوێنی دیاریکراوی خۆی.

لە فڕۆکەکەدا ستافی لێیە، کە یارمەتیدەری موسافیرەکانن. لە کاتی سەفەرەکەدا خواردن و خواردنەوە پێشکەش دەکرێت. لە فڕۆکەکەدا تەوالیت هەیە. لە کاتی هەستان‌و نیشتنەوەی فڕۆکەکەدا، دەبێت هەموو موسافیرەکان دانیشتووبێت‌ و پشتێنی سەلامەتیان بەستبێت. لە فڕۆکەکەدا جگەرە کێشان و بەکارهێنانی تەلەفون قەدەغەیە.

فڕۆکەکە چەند کاتژمێرێکی پێ دەچێت. زۆر جار تڕانزێتیش هەیە لە وڵاتێکی تر. تڕانزێت مانای ئەوەیە، کە لە فڕۆکەکە دادەبەزن و سواری فڕۆکەیەکی تر دەبن پێش گەشتن بە فینلاند. لە کاتی وەستاندا دەبێت پاسپۆرت و بلیتی سەفەری داهاتوو نیشان بدرێت و ڕەنگە دووبارە تەفتیش بکرێنەوە. جانتاکان خۆیان ڕاستەوخۆ دەچنە فڕۆکەی داهاتووەوە.

گەشت بۆ فینلاند

لە ڕێگەی فڕۆکەخانەوە دەگەیتە فینلاند، هێلسینکی. سەرەتا دەبێت پاسپۆرت پیشان بدەیت لە چێکی پاسپۆرتدا. پاسپۆرتەکە دەدرێتە کارمەندەکە. یەک یەک دەچنە بەردەم چێکەکە. منداڵە بچووکەکان دەکرێت لەگەل دایک و باوکیاندا بچن.

دەزگا فەرمیەکان زانیاری، وێنە و پەنجەمۆری کەسەکان لای خۆیان یاداشت دەکەن لە کاتی گەشتن بۆ فینلاند یان کەمێک درەنگتر، بۆ ئەوەی کەسە بیانییەکە ناوی لە فینلاند تۆمار بکرێت.

پاش چێکی پاسپۆرتەکان هەمووان دەچنە هۆڵێکی گەورەوە بۆ چاوەڕوانی جانتاکان، کە سەرەتا لە چێکی دەرچووندا لەسەر قایشەکە جێت هێشت. جانتاکان بە پێی فڕۆکە جیاوازەکان، هەر یەکەو لە قایشێکەوە دێت. لە شاشەی تەلەڤیزیۆنەکەوە دەتوانیت چێکی فڕۆکەکەی خۆت بکەیت. گرنگە چێک بکەیت، کە هەموو جانتاکان گەشتوون. لە هۆڵەکە عەرەبانەی لێیە، دەتوانیت جانتاکانی لەسەر دابنێیت. کاتێک هەموو جانتاکان گەشتوونەتە سەر قایشەکە، بە شوێن هێڵە سەوزەکەدا بۆ دەرگای دەرەوە دەڕۆن. ئەمە مانای ئەوەیە، کە هیچ شتێکتان پێ نییە گومرگ بکرێت. ئێستا لە ناوچەی نێونەتەوەیی دێینە دەرەوەو سەفەر بۆ فینلاند دەست پێ دەکات.

ئـەتـوانـی ئـەم مـاڵـپـەڕە بـە شـێـوەی PDF لـێـرەوە دابـگـری.